پاڵپشت بە زانیاری وردی هەواڵگری، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان لە نزیک چیای حەمرین ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بەشێوەیەکی خێرا و ورد و بێ زیان ئەنجامدرا، توانرا ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە پێشینەی کاری تیرۆریان هەبووە و یەکێک لە گیراوەکان بەرپرسی کاری لۆجستی ڕێکخراوتی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بووە لە سنورێکی دیاریکراو.
بۆ ڕووبەڕووبونەوە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هێزەکانی دژەتیرۆر سنور نازانن و لە هەرجێیەک مەترسی پاشماوەکانی تیرۆرستان هەبێت، دژەتیرۆر و هاوبەشەکانی لەوێ ئامادەن و دەستێکی پۆڵایینین بەرەو ڕوویان و قەڵغانێکن بۆ پاراستنی ئاسایشی تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان.