هەرێم ئامادەیە لە پێناو ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، فشار بخاتە سەر كۆمپانیا نەوتییەكان

  4   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە ئامادەیە لە پێناو ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق فشار بخاتە سەر كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم كە بە هەمواری یاسای بودجە رازی ببن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بە هەموو شێوەیەك فشار بخاتە سەر كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانی نەوت لە هەرێم كە رازی ببن بە ناوەرۆكی هەمواركراوی یاسای بوجەی عێراق بەتایبەت ئەو ماددانەی كە تایبەت بوون بە شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم.

كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانی نەوت داوای گرەنتی دەكەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قەرزەی لای هەرێمە لەگەڵ دابینكردنی شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە بۆ بەردەوامیدان لە دەرهێنانی نەوتی هەرێم.

بەپێی هەمواری یاسای بودجەی عێراق، لیژنەیەك بە ئەندامێكی لایەنی سێیەم نرخی تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێم دەست نیشان دەكات كە بڕەكەی نابێت لە 16 دۆلار زیاتر بێت بۆ هەر بەرمیلێك.


ڕیکلام