وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە و جه‌ختیان له‌سه‌ر بێلایه‌نی عێراق له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی کردەوە.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبوونه‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یان كرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن و ئه‌عره‌جی به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت بوو به پرسی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هاوكات ئه‌عره‌جی ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق خستووه‌ته ڕوو.
لای خۆیه‌وه فوئاد حوسێن جەختیکردەوە لە پێویستی خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان و ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێرشه‌كانیان ئه‌نجام داوه.