بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری بۆماوەی سێ ڕۆژ بەشێک لەڕێگای سەرەکی سلێمانی بۆ کەرکوک دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەهۆی کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری لە یەکتربڕی تاسڵوجە ، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەشێک لە رێگای سەرەکیی سلێمانی بۆ کەرکوک بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، "لە لایەن تیمەکانیان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستدەکرێت بەدانانی گرێدەر بۆ سەقفی پردەکە، بۆ ئەو مەبەستە بەشێک لە شەقامی سلێمانی بەئاڕاستەی کەرکوک دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شاروانی سلێمانی دەڵێت، "کاتی داخستنەکەش لەڕۆژی هەینی کە دەکاتە رێکەوتی ٢٢ی ئاب، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت".
شارەوانی سلێمانی داواش لە شۆفران دەکات، "ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن ئاڕاستەی (سلێمانی –تاسڵوجە کەرکوک ) لەجیاتی سلێمانی بۆ کەرکوک و بۆ ئاراستەی کەرکوک – سلێمانی دەخرێتە سەر سایدی ئاڕاستەی (سلێمانی - کەرکوک)".