ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 32 بەربژێری دیكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 8 لە یاسای تۆماركردنی بەربژێرەكان بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی 32 بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
لەبارەی هۆكاری دوورخستنەوەی بەربژێرەكان، كۆمیسیۆن رایگەیاندووە، هۆكاری دوورخستنەوەی بەربژێرەكان جۆراوجۆرن و پەیوەندییان بە رێكارەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، تاوان، رەفتار و رابردوویانەوە هەیە.