بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری، لەمانگەکانی ٤ و ٦ی ٢٠٢٦دا لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک( سێ )تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، تیرۆریستان بەناوەکانی ( چ.ئـ ، ت.ب.ر ، پ.ف.س )دوای ئەوەی هەوڵی کۆچکردنیان داوە بەڵام لەبەر باری ئاسایشی و داخستی هەموو ڕێگاکان لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە بۆیان نەکراوە و لەپێشووتردا بڕیاری ئەوەیان داوە بانگەواز بکەن و کاریان بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و نووسین و وێنەکانی داعش و بیری توندڕەوی بووە لە(١٠)پەیج و ئەکاونتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک، تیکتۆک، ئینستاگرام، تیلیگرام ، یوتوب)کردووە، لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر داواکراوان دەستگیرکران.
لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا تیرۆریستان دانیان بەوەداناوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەوازیان کردووە و هانی گەنجان و هەرزەکارانیان داوە بۆ وەرگرتنی بیری توندڕەوی و چوونە ناو رێکخستنەکانی داعش و کۆچیان کردووە بۆ ناو ڕیزەکانی داعش.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی(٢) لەیاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.