ڕوانگەی ئیکۆی عێراقی تایبەت بە کاروباری ئابووری بڵاویكردەوە، ئەگەری هەیە 35 بانکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزا بدرێن، کە لەناویاندا بانکی بەغدادی نێودەوڵەتیش بوونی هەیە. دەشڵێن، سزاکان چەندین ڕێکار لەخۆدەگرن، لەوانە قەدەغەی مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بانكی ناوەندی عێراق پێشتر لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە چەندین هۆشداری پێدراوە لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و بانكەكانی نزیك لەو وڵاتە.