سیروان بارزانی: داعش بۆ یەکەم جار لە عێراق و سوریا لەسەر دەستی هێزەکانی پێشمەرگە تێک شکێنرا

  2025-08-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سیروان بارزانی، فەرماندەی گشتی میحوەری گوێر-مەخمور لە ساڵیادی هێرشی دا.عـ.ش بۆ سەر میحوەرەكە رایگەیاند: دا.عـ.ش لەڕێگەی گوێرەوە بەرەو هەولێر پێشڕەوییان دەکرد، دەیانویست شارەکە کۆنترۆڵ بکەن و، تەنیا 35 کیلۆمەتر لە هەولێرە دووربوون، بارزانی فەرمانی بەرگریی دا و هێزەکانی پێشمەرگەی بەسەر چەند میحوەرێکدا دابەشکرد، لە نزیک هەولێر، هێزەکانی پێشمەرگە، روبەڕوی تیرۆریستانی دا.عـ.ش بوونەوە و بۆ جاری یەکەم لە عێراق و سوریا، لەسەر دەستی هێزەکانی پێشمەرگە تێک شکێنران. وتیشی، کاتێک دا.عـ.ش هێرشی کردە سەر هەولێر، لە لوتکەی هێزیدا بوو؛ سەدان هەزار چەکدار، چەکی قورس، هەمەر و سەدان ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕی دەست کەوتبون کە سوپای عێراق لە دوای خۆی بەجێی هێشتبوون، بۆیە ترسیان لە لای هەموو وڵاتانی ناوچەکە دروست کردبوو، موسڵ و چەندان ناوچەی دیکەیان بەبێ شەڕ کۆنترۆڵ کردبوو، بەڵام لە نزیک هەولێر بۆ جاری یەکەم لەسەر دەستی پێشمەرگە تێک شکێنران و قارەمانەکانمان بۆ جیهانیان سەلماند زۆر لەو تیرۆریستانە بەهێزترن.


ڕیکلام