وەزارەتی پلاندانان: هەموو مەرجەکان بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت تەواوکراون

  2025-08-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد بەسەرپەرەشتی وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا رایگەیاند: بە ئەمادەبوونی چەندین وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەر لەهەردوو حکومەت کۆبونەوەکە بەڕێوەچوو، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لەوە کردەوە کە بەرەوپێشچوونی گرنگ بەدیهاتووە، بەتایبەتی لە دۆسیەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێم، هەموو مەرج و پێداویستییەکان بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لەڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) جێبەجێکراون.

 ئەوەش هاتووە: باس لە مووچەی فەرمانبەران و تەواوتینکردنیشی کرا، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەو بارەیەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ، لەم کۆبوونەوەیەدا ئەو بەرەوپێشچوونە خراوەتەڕوو کە لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتدا بەدیهاتووە، کە بریتین لە دۆسیەکانی:بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، داھاتە نانەوتییەکان، هەروەها بڕیاریش دراوە بە بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان بۆ تەواوکردنی رێککارەکانی دۆسیەکانی دیکە.


ڕیکلام