قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری توند دەداتە فرۆشیاران و بازرگانان

  10   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قائیمقامیەتی سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا، هۆشداری توند دەداتە بازرگانان و فرۆشیارانی سنورەکە لەسەر گرانکردنی نرخی کاڵاو شتومەک و دەڵێت، " رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچییەک نادەین و هەر بازرگان و کاسبکارێک نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بکات روبەڕووی سزا دەبێتەوە".

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، کە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە رێگە بەزیادکردنی نرخەکان نادەین.

 دەشڵێت، لە کۆگاکانی عەمبارکردنی خواردن و ناوبازاڕ بەوردی چاودێری نرخەکان دەکەین.

 جەختیش لەوەدەکاتوە، رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچییەک نادەین و هەر بازرگان و کاسبکارێک نرخ لەسەر ھاوڵاتیان زیاد بکات ڕووبەڕووی سزایی یاسایی توند دەبێتەوە.


ڕیکلام