وەزارەتی دارایی: هەر ئەمڕۆ خشتەی موچە بڵاودەکرێتەوە

  10   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ئابووری

لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی دەڵێت: ئەمڕۆ بڕی ( ٨٣٥،٥٥٣،٠٠٠،٠٠٠)   هەشت سەدو سی و پێنج ملیارو پێنج سەدو پەنجاو و سێ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 ئاماژەی بەوەشداوە: هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە. 

لە کۆتایدا وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردوە: هەروەها بڕی ( ٤،٩٦١،٠٠٠،٠٠٠ ) چوار ملیارو نۆسەد وشەست ویەک ملیۆن دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و هەر ئەمڕۆ خشتەی موچە بڵاودەکرێتەوە.


ڕیکلام