باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر دەکرێت

  2023-09-16  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەکانی ئێران بۆ ماوەیەک باوکی ژینا ئەمینییان دەستگیرکرد و بە سەرانسەری ناوچە کوردییەکانی وڵاتەکەدا بڵاوبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی لە ساڵیادی شەهیدبوونی کچەکەیدا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا، ئەویش دوای ئەوەی بەتۆمەتی پابەند نەبوون بە کۆدی جلوبەرگەوە دەستگیرکرا.

لەم یادەدا، ئەمڕۆ لە شارەکانی سنە و کامیاران و بانە و سەقز و دیواندەرە مانگرتنی گشتی راگەیەندراوە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر هێز و چەکدار لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوەیان پێکراوە بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانی خۆپیشاندان


ڕیکلام