بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە تورکیای هەژاند

  2023-12-04  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بەشێکی وڵاتەکەی هەژاندوە و ناوەندی بومەلەرزەکە دەریای مەڕمەڕە بوە.

ژیان:
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد، کاژێر ١٠:٤٢ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر لە دەریای مەڕمەڕە، کەنداوی گەملیک (کەنارەکانی بورسا، مودانیا) لە سنووری شارۆچکەی گەملیک سەر بە پارێزگای بورسا تۆمارکراوە. بەگوێرەی ماڵپەڕی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی ٨.٩٨ کیلۆمەتر روویداوە.

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا رایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە ئیستەنبووڵ هەستی پێکراوە و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵکدا دروستکردووە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.


ڕیکلام