تەنها لە مانگی کانوونی دووەمدا هەناردەی تورکیا بۆ ئیسرائیل ٤٣٠.٦ ملیۆن دۆلار بووە

  2024-01-05  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی تورکیا پاڵپشتی لە فەلەستینیەکان کرد و هەڵوێستی توندی بەرامبەر ئیسرائیل دەربڕی، هەناردەکانی بۆ ئیسرائیل زیادی کردوە.


بە پێی داتا فەرمیەکانی وەزارەتی بازرگانی هەناردەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل لە مانگی کانوونی دووەمدا زیادیکردوە بۆ ٤٣٠.٦ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمدا  ٣١٩.٥ ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین تورکیا هەناردەکانی بۆ ئیسرائیل لە زیادبووندایە.

ئەم زیادبوونی هەناردەکردنە لە کاتێکدایە بیلال ئەردۆغانی کوڕی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی لە سەرمایەدارەکانی تورکیا کردوە دژی بازرگانیکردن لەگەڵ ئیسرائیل.

هەروەها عومەر پۆلات وەزیری بازرگانی لە٧ی  تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند: لە٧ی  تشرینی یەکەمەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانییمان لەگەڵ ئیسرائیل بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٪٥٠ کەمیکردووە، ناوبراو لە ١٧ی  کانوونی دووەمی٢٠٢٣ وتی : “ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تورکیا و ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێژەی٪٤٨ کەمی کردووە.


ڕیکلام