ئەمڕۆ بانکی ناوەندی نزیکەی ٢١٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

  2024-01-18  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهای دۆلار دابەزی و بانکی ناوەندی نزیکەی ٢١٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە بۆ ئەمڕۆ.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی نزیکەی ٢١٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

لە هەمان کاتدا لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە نرخەکاندا روویدا، بە شێوەیەک بەهای ١٠٠ دۆلار دابەزی بۆ ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دیناری عیراقی.

بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ چوارشەممە، بەهای دۆلاری ئەمەریکی نزیکەی ١٠٠٠ دینار دابەزیوەو و بەراورد بە دوێنێ کاری داخستنی بازاڕیش، ٢٠٠ دینار کەمی کردووە.

دوێنێ چوارشەممە، بانکی نێودەوڵەتیی جیهانی پشتیوانی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی عیراق لە پەرەپێدان و نوێکردنەوەی کەرتی بانکی و پەیڕەوکردنی شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وڵاتەکە راگەیاند.


ڕیکلام