سوپای ئەمریکا گیان لەدەستدانی دوو سەربازی راگەیاند

  2024-01-22  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەو دوو سەربازەی کە لە دەریای عەرەب لەکاتی هەڵکوتانە سەر کەشتییەکی چەکهەڵگری ئێرانیدا بێسەروشوێن بوون، سوپای ئەمریکا گیان لەدەستدانیانی پشتڕاست کردەوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا  ئاشکرایکرد، لە دوای ١٠ رۆژ لە گەڕانی بەردەوام، نەیانتوانیوە دوان لە سەربازەکانیان لە هێزی دەریاوانی سەر بە سوپای ئەمریکا بدۆزنەوە کە رۆژی ١١ ی ئەم مانگە لە دەریای عەرەب لەکاتی هەڵکوتانە سەر کەشتییەک کە چەکی پێشکەوتوی ئێرانیی بۆ حوسییەکانی یەمەن دەگواستەوە بێسەروشوێن بوون، هەربۆیە حاڵەتەکەیان لە بێ سەرو شوێنەوە دەگۆردێت بۆ گیانلەدەستدان.

دەشڵێت، لە ئۆپراسیۆنێکی فراواندا کە بەهاوبەشی لە نێوان هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ژاپۆن و ئیسپانیادا بەرێوەچووە، دەیان هەزار کیلۆمەتریان بڕیوە بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو دوو سەربازە بەڵام لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوونەبوون.


ڕیکلام