تەرمی چوار کۆچبەر لە دەریای ئیجەدا دۆزرانەوە

  2024-01-22  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەلەمێکی تری کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت و تائێستا 38 کۆچبەر رزگارکراون و تەرمی چوار کۆچبەریش دۆزراونەتەوە .

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و کۆچبەران بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوتوە  و سەرنشینانی بەلەمەکە لەنیوە شەوی رابردوەوە داوایان لە دەزگای فریاگوزارانی تورکیا کردوە بەھانایانەوە بچێت.

دەشڵێت لە دوای دەستپێکردنی ھەڵمەتی رزگارکردنیان تا ئێستا 38 کۆچبەر ڕزگارکراون، کە 28 یان لە بەلەمێکی لاستیکیدا بون و 10 کەسیشیان کە کەوتبونە ناو دەریاوە ڕزگارکراون،  لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکەشدا چوار تەرم دۆزراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕەگەزنامە و تەمەنی ئەو کۆچبەرانەی کە ڕزگارکراون ئەو کۆچبەرانەش کە خنکاون ئاشکرا نەکراون.


ڕیکلام