پێنتاگۆن: سێ سەربازی ئەمریكا لە هێرشێكدا لە ئوردن كوژران

  2024-01-28  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە هێرشێكدا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆسەر بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە ئوردن سێ‌ سەرباز كوژران و 25ی تریش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، بە فڕۆكەیەكی بیفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری خۆرهەڵاتی ئوردن كە دەكەوێتە نزیك سنورەكانی سوریا و بەهۆیەوە سێ‌ سەربازی ئەمریكا كوژراون و 25ی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشی گرووپە چەكدارەكانەوە بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، یەكەم جارە بەهۆی ئەو هێرشانەوە سەربازی ئەمریكی بكوژرێت.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاش دوای ئاگاداركردنەوەی لەلایەن پنتاگۆنەوە لەو هێرشە، رایگەیاند، هێرشەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە كە كە لە عێراق و سوریا چالاكن


ڕیکلام