مەسرور بارزانی لە واشنتن لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە

  2024-02-26  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەریی مەسرور بارزانی دەکەن، لە شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەیان سامی عەبدولرەحمان، راوێژکاری سەرۆکوەزیران و تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێکدێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش، هەریەک لە باربارا لیفى، یاریدەدەری بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری لیفی و چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاى لەگەڵدایە.

 

 
 
 


ڕیکلام