نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە ٢٥٢ دینارە

  2024-03-26  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون ستییەکان نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئادار دیاریکرد، کە ٢٥٢ دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیان:  بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی ئادار بریتییە لە ٢٥٢ دینار.

راشیگەیاند، جێی ئاماژە بۆکردنە مانگی دوو "شوبات" نرخی کیلۆواتێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان ٢٥٤ دینار بوو، ئەوەش واتە نرخی کیلۆواتێک دوو دینار دابەزیوە.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.


ڕیکلام