کاندیدێکی ئاکپارتی لە شوێنی کاندیدێکی دەم پارتی کرایە سەرۆکی شارەوانی وان

  2024-04-02  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە بڕیاری دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی وان، کاندیدێکی ئاکپارتی لە شوێنی کاندیدێکی سەرکەوتووی دەم پارتی کرایە سەرۆکی شارەوانی وان، لەکاتێکدا 55.48٪ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.

پارتیی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ھەوڵەکانی ئاکپارتی بۆ دانانی سەرۆکی شارەوانی لە جێگەی کاندیدە سەرکەوتووەکانی دەم پارتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی دادی تورکیا عەبدوڵا زێدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی بۆ سەرۆک شارەوانی وان دوورخراوەتەوە و لە شوێنی ئەو کاندیدی ئاکپارتی "عەبدولئاھات ئاڤراس" دانراوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، کاندیدی ھاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی 55.48٪ بە جیاوازییەکی زۆری دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، بەڵام کاندیدی ئاکپارتی کە کراوەتە سەرۆک شارەوانی وان، 27.15٪ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.




ڕیکلام