ناونوسینی کەمئەندامان دەستپێدەکاتەوە

  2024-04-25  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ڕاگرتنی ناونوسینی کەمئەندامان دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، دوای وەستانی زیاتر لە 10 ساڵ لە پرۆسەی ناونووسکردنی نوێی کەمئەندامانی کوردستان، رەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوەکانیان بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە لە قۆناغی یەکەمن، زیاتر لە 13 هەزار کەسە و پشکنینیان بۆ کراوە، نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەکرێت، بەمەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆیان.


ڕیکلام