وەزارەتی دارایی: کێشەی مووچەمان چارەسەرکرد

  2024-12-10  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەی گواستنەوەی مووچەی راگەیاند لە وەزارەتی دارایی عێراق و دەڵێت، "تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کێشەی گواستنەوەی پارەی چارەسەر کرد".

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: دوای سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدادو بردنی لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەم بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ. 

ئاماژەی بەوەشدا: دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان لە گەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوانە توانیان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر بکەن و ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٤/١٢/٩ ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فرمانی گواستنەوەکە دەرچوو.                                           

جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە، تیمەکەمان بەبەردەوامی لەسەر هێڵە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەو گەیشتنی پارەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروست کراوە.