دوای هەڵهاتنی بەشار ئەسەد و روخاندنی دەسەڵاتەکەی، سەرۆکی روسیا قسە لەسەر رۆشتنی سەرۆکی پێشوی روسیا دەکات بۆ وڵاتەکەی و دەڵێت، "هێشتا ئەسەدم نەبینیوە"
ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند: لەدوای هاتنی بۆ مۆسکۆ تائێستا بەشار ئەسەدم نەبینیوە، بەڵام پلانم هەیە بەمزوانە بیبینم، بارودۆخی سوریا ئاسان نییە، هیوادارین سەرکردایەتیی نوێی سوریاو هەموو گروپەکان سەرکەوتوو بن لە تێپەڕاندنی ھەموو کۆسپەکان، لە پەیوەنداین لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سوریا، هیوادارین پارێزگاری لە بنکە سەربازییەکانمان بکەین لە سوریا.
ئاماژەی بەوەشدا: روسیا ٤ ھەزار جەنگاوەری ئێرانی لە سوریا گواستوەتەوە، خۆرئاوا دەیەوێت وای نیشان بدات ئەوەی لە سوریا روویدا شکتی روسیا بوو، بەڵام ئەوە راست نییە، پێشنیارمان کردووە هاوبەشەکانمان بنکە ئاسمانییەکانمان و بنکە دەریاییەکەشمان لە سوریا بۆ مەبەستی مرۆیی بەکاربهێنن.
باسی لەوەشکرد: ماوەی ٤ ساڵە قسە لەگەڵ ترەمپ نەکردووەو ئامادەم بۆ گفتوگۆ لە هەرکاتێکدا بێت.