ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات کە بڕەکەی 4 ملیارو 724 ملیۆن دینارە
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگای( سلێمانی وهەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: داهاتی هەفتەی رابردوو بڕی ( 4 ملیار و 724 ملیۆن ) دینار بوە، بەجۆرێک کە 99%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 1%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەک بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە: داهاتی مانگی ڕابردو بریتی بوە لە ( 26 ملیار و 270 ملیۆن دینار)، کە 89%ی بەشێوەی نەختینە بوە و 11% بەشێوەی چەک بوە.
لەکۆتایدا ئەوەش هاتووە کە، داهاتی ئەمساڵ تا ئێستا: ( 869 ملیارو 755 ملیۆن دینار) بووە.