وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، نزیکەی ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کە کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتە (٩٨) ملیۆن و ٨٦٩) هەزار و ( ٨٢٤) بەرمیل (نەوەد و هەشت) ملیۆنێک هەشت سەد و شەست و نۆ هەزار و هەشت سەد و بیست و چوار بەرمیل).
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە: کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (٩٨) ملیۆن و (٦٠٣)هەزار و (١٠٩) بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی بۆ ئوردن (٢٦٦) بەرمیل بووە ) هەزار و (٧١٥) بەرمیل .