محەمەد ئەمین پێنجوێنی: لەگەڵ پەروین بوڵدان قسەمان کرد ئەم هەواڵە گرنگ و خۆشەی پێداین

  2025-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند، لەگەڵ پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی قسەم کردووە و پێی وتم، "تەندروستی عەبدوڵا ئۆجەلان زۆر باشە و مۆراڵی بەرزە و بەم نزیکانەش بە نامەیەک قەندیل لەهەموو شتێك ئاگادار دەکات".

دەقی نووسینەکەی محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری کورد کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە..

بەتەلەفۆن لەگەڵ پەروین بۆڵدان
بەندە ...

هەڤاڵ پەروین سڵاو تەندروستی سەرۆك چۆنەو کارەکان چۆن ئەڕوات
پەروین ..تەندروستی سەرۆك زۆر باشەو مۆراڵی بەرزە .
بەندە ... بۆچی قەندیل ئەڵێن تائێستا ئاگادارنین.؟
پەروین ... بەم زووانە سەرۆك بەنامەی تایبەتی قەندیل لەهەموشتێك ئاگادارئەکات.
بەندە ... بەڵێ
پەروین ... سەرۆك سڵاوی تایبەتی بۆ ئێوە هەبو وتی کەچونە باشور سەردانی پێنجۆێنی بکەن و سڵاوی منی پێبگەیەنن .
بەندە ... زۆر سوباس هیوای سەرکەوتن 

ئەمڕۆ 2025/1/24 

کاتژمێر 7:30 بەتەلەفۆن لەگەڵ پەروین بوڵدان قسەمان کرد ئەم هەواڵە گرنگ و خۆشەی پێداین.

ئێمەش گەلی کوردستان و هەمو شۆڕش گێڕان و ئازادی خوازانی لێ ئاگادارئەکەین.