محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ٤٥ ساڵ لە خۆحەشاردانی بکوژی محەمەد باقر باوکی موقتەدا سەدری راگەیاند، بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بکوژەکە لە هەولێر دەستگیرکراوە
محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی لە سەکۆی (ئێکس) بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەدیهاتنی دادپەروەری بە دەستگیرکردنی سیمبولەکانی دەزگا سەرکوتکارە تاوانکارەکانی رژێمی بەعسی سەدام ، بکوژانی شەهید ئایەتوڵای مەزن محەمەد باقر ئەلسەدر، خوشکەکەی، پۆلێک لە شەهیدانی ئال حەکیم، لەگەڵیاندا هەزاران عێراقی کە هەناسەکانیان لە زیندانەکاندا خەفە کرا، جەخیتش لە راوەدونانی سەرجەم تاوانکاران دەکەینەوە گەرچی ماوەی هەڵاتنیان هەرچەند درێژە بکێشێت.
هاوکات، کەناڵی سۆمەرییە نیوز، لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویکردەوە، بکوژی (محەمەد باقر ئەلسەدر و بنت ئەلھودای) خوشکیەتی، ناوی (سەعدون سەبری جەمیل جومعە ئەلقەیسیە)ە، لەدایکبوی (١٩٤٧)وەو نیشتەجێی شاری هەولێرە، بەدەستی خۆی تاوانەکەی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە تاوانکارەکە پۆستی گرنگی هەبووە لە سەدامی رژێمی بەعسدا بەڕێوەبەری ئاسایشی بەسرەو نەجەف و کوەیتیش بووە لەکاتی داگیرکردنیدا، لەسەردەمی رژێمی بەعسدا بە "عەمید زهێر" ناسراوە، هەر ئەویش بەرپرس بووە لە گوللەبارانکردنی بازرگانە عێراقییەکان لە سەردەمی گەمارۆی ئابوریدا، هاوکارەکەشی ناوی (عادل ئیبراهیم)ە، ئەو محەمەد باقر ئەلسەدرو خوشکەکەی بردووە بۆ ناوچەیەک کە ئێستا ناسراوە بە بسمایە، لە باشوری بەغداد.
سۆمەرییە ئەوەشی ئاشکراکردوە، (ئەلقەیسی) سەرپەرشتی کوشتنی (محەمەد محەمەد سادق ئەلسەدر و دوو کوڕەکەی) (باوک و براکانی موقتەدا سەدر) کردووە.
لەدوای روخاندنی رژێمی بەعسەوە لە ساڵی (٢٠٠٣)، ناوبراوە هەڵاتووە بۆ سوریاو ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ حاجی ساڵح، دواتر لە مانگی شوباتی (٢٠٢٣)دا، گەڕاوەتەوە بۆ عێراق لە هەولێر نیشتەجێبووە.