لقی هەولێرى بانکی ناوەندیی عێراق رەتیدەکاتەوە کێشەى پارەى کاش هەبێت بۆ دابەشکردنى مووچە و دەڵێت، هەرکات فەرمانی خەرجکردنی مووچەى مانگی سێ درا، پارەى تەواومان لەبەردەستە و دەست بە خەرجکردنی دەکەین بۆ مووچە.
لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ مانگێک پارەی کاش لە بەغداوە بۆ مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت کە مانگانە بڕەکەی 950 بۆ 960 ملیار دینارە، بەڵکو لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خۆی بەردەوام پارەیەکی زۆری لەبەردەستە، مانگانە لە بەغداوە تەنیا نووسراوی خەرجکردنی پارەی مووچە (ئەشعار بانکی) بۆ بانکەکە دەنێردرێت.
هەروەها راشیگەیاندووە، ئێستا زیاتر لە یەک تریلۆن دینار لە بانک ئامادەیە، هەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەمان بەدەست بگات خەرجی دەکەین و پارە بەسەر بانکەکان دابەش دەکەین.