وەزیری بازرگانی عێراق: پێشنیارێک هەیە بۆ ڕاگرتنی بەشەخۆراكی ئەو كەسانەی مووچەكەیان لە ملیۆن و نیوێک زیاترە

  2025-09-20  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بازرگانی عێراق دووپاتیکردەوە کە هیچ کەمکردنەوەیەک لە بابەتی کارتی بەشەخۆراکیدا ناکرێت. هەروەها پێشنیارێکی ئاشکرا کرد بۆ ڕاگرتنی بەشەخۆراكی ئەو فەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک و نیوێک زیاترە.

وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، کارتی بەشەخۆراک بەبێ کەمکردنەوە بەردەوامە، وەزارەت بەردەوامە لە پرۆسەی نوێکردنەوە. ڕێکارە ڕۆتینییەکانی پێشوو ڕێگرییان لە ڕاپۆرتکردنی کەسانی مردوو، گەشتیاران، یان کەسانی داهات بەرز دەکرد. بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ پەسەندکردنی نوێکردنەوەی ئەلیکترۆنی، داتای وردمان لەسەر سودمەندان دەستکەوتووە.

ڕاشیگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی بەشەخۆراكی پێشوو، ئەوانەی گرتەوە كە موچەكەیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاتر بوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی گۆڕانكاری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، حكومەت بەرزی كردوە بۆ دوو ملیۆن دینار و پەسەندیكرد، واتە ئەوانەی موچەكەیان لە دوو ملیۆن زیاتر بەشەخۆراكیان ڕاگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێشنیارێك هەیە بۆ گەڕاندنەوەی سەقفەكە بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دینار، بەڵام ئەو پێشنیازە تا ئێستا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند نەكراوە و تەنانەت ئەگەر پەسەندیش بكرێت، پێش ساڵی داهاتوو جێبەجێ ناكرێت.

 


ڕیکلام