مەزڵوم عەبدى داواى ئۆتۆنۆمی دەکات

  14   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە میانەی كۆبونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع داوای دامەزراندنی ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی کردووە هاوشێوە هەرێمی كوردستان، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەی ڕەتكردەوە.

كەناڵی سکای نیوز عەرەبی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی ئاستی داواکارییەکانی کوردی بەرزکردەوە و داوای هەرێمێكی ئۆتۆنۆمی هاوشێوەی هەرێمی كوردستانی عێراق كردووە.

 هەروەها، عەبدی یەکگرتنی تەواوەتی هەسەدەى لەگەڵ سوپای سوریا رەتکردەوە و جەختیکردەوە ئەو پڕۆسەیە دەبێت بەشێوەیەک بێت کە ئەو هێزانە وەک هێزێکى سەربەخۆ لەناو سوپادا بمێننەوە.


ڕیکلام