گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیار لەسەر پێشبینی ناکات، بەڵکو پشتی بە زانیاری هەواڵگری بەستووە، تورکەکان بۆ چەندین ساڵە لە باکوری سوریا جێگیربوون، ئیسرائیل نایەوێت هێزەکانی تورکیا بێنە باشورو ناشیەوێت بنکەی سەربازی تورکیا لە سوریا هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (France ٢٤) ئاماژەی بەوەشداوە، ئیسرائیل پەیامی لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە، چ راستەوخۆ یان لە ڕێگەی ئەمریکییەکانەوە گەیاندووە، کاتێک زانیویانە دیپلۆماسییەت کاریگەر نییە، هەنگاوی تریان ناوە.
وتیشی، ئیسرائیل ئارەزووی ئاڵۆزبوونی دۆخەکەی نییە، بەڵکو رێگەچارەی دیپلۆماسی و سەقامگیری لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریا دەوێت.