خەونی کورد بایدن و پڕۆژەکەیەتی.!

هێرش عەبدولرەحمان

نووسەر و لێکۆڵەر
  27/08/2020  |    652 جار خوێندراوەتەوە

تەواوی دونیا چاوی لەسەر ھەڵبژاردنەکانی یٔەمریکایە و چین و یٔێران دڵیان بە بایدن خۆشە ڕوسیا و تورکیا حەزیان لە مانەوەی ترامپ ە، کوردیش وەک یٔەوانی تر حەز بە دەرچوونی بایدن دەکات. حەزی کورد لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کە بایدن خاوەن پرۆژەی دابەشکردنی عێراقە و بەڵکو ھەگبەکەی بایدن شتێکی بۆ کورد تێدابێت.

ھەرێمی کوردستان لە ٣٠ ساڵی رابردوودا سەرەڕایی یٔەو ھەموو پارەو وزەیەیی لەبەر دەستدا بووە نەیتوانیوە پەیوەندی نێوان یٔەمریکاو کورد لە ھاوبەشەوە بگۆرێت بۆ ھاوپەیمان یان دۆستیکی ڕاستەقینە، بێ متمانەیی ناو ماڵی کوردی، پەرتەوازەیی وای کردوە تا یٔەمرۆش ھەرێم خاوەنی نوێنەرایەتییەکی ناجێگیرو ناڕەسمی بێت لە جیهانی سیاسەتە نێودەوڵەتییەکاندا.

پەیوەندی یٔەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تێپەڕبونی کات پێشکەوتنی بەخۆوە نەبینیوە، یٔەمریکاش بە گومانەوە سەیری یٔەو پەیوەندییەی کردوە. متمانەی بە ھەڵسوکەوتەکانی ھەرێم نەبووە، ھەر لە شێوازی حوکمرانیەوە تا یاریکرن لەسەر پەتی تورکی و یٔێرانی، یٔەوەش بۆتە ھۆی یٔەوەی تا یٔەمرۆش پەیوەندی یٔەمەریکا لەگەڵ کورددا پەیوەندییەکی بەرژەوەندی یٔامێز بێت، تاوەک هەبونی یٔامانجێکی هاوبەش یان هاوپەیمانێتییەکی دوسەرە لەنێوان هەردولادا.

ھەرێم بۆ یٔەوەی یٔایندەی ڕون بێت دەست بکات بە بنیاتنانی پەیوەندییەکی دوقۆڵییی دڵسۆزانەو بێگەردانەتر لەوەی ڕابردوو، واز لە حزبایەتی و گەندەڵی راو رووت بێنن، نمونەیەکی باشتر لە حوکمرانی پێشکەش بکات و، تەبەنیی پەیوەندییەکی دورو درێژی راستەقینەو جدی بکات لەگەڵ یٔەمریکادا بە کەرەستەی تازەتر. دەبێت  ھەرێم بیسەلمێنێت کە لەداهاتودا دەتوانێت هاوبەشێکەی پشت پێ بەستراوی یٔەمەریکایە، لە ناوچەکە نەک تەنها هاوبەشێکی کاتی، چیتر دڵی بە پرۆژەی ھاوشێوەی بایدن خۆش نەکات خۆی خاوەن پرۆژە بێت، تا لە یٔایندەدا بە یەکجاری تەسلیم بە بەغداد نەکرێتەوە.
زیاتر