به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت لەگەڵ روودانی بروسکە کەلە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ورو هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پێشبینی تاوه بارانی كه‌م له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت له‌گه‌ڵ روودانی بروسكه كه‌له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ره‌شه‌بای به‌هێزو كه‌له ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم خۆڵ و تۆزی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خێرای با مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، له دوایی نیوه‌ڕۆوه خێرایی با زیاد ده‌كات بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.
ڕاشیگەیاند، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ورو هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی كه‌مێك نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كان و هه‌روه‌ها تاوه بارانی كه‌م له رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش نزم به‌ڕێژه‌ی 2-4 پله‌ی سیلیزی به به‌راورد له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه.