دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناوبردنی سێ تیرۆریست ڕادەگەیەنێت

  5   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەڕووبەڕووبوونەوەیەکدا توانیان ئامر قاطعى (سلێمان بەگ) لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوبەرن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش دوای کۆکرنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاری هەواڵگری رۆژی ٢٠٢٥/٦/٢٩بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای دەستنیشان کردنی شوێنی حەشارەگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵکانە و تاوێرکەوە ئەنجامداو لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دەستەویەخە، توانرا ئامر قاطعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوببرێت بەناوەکانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیرۆریست ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی نازناو(ئادەم) ئامر قاطعى سلێمان بەگ و تیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو (ابوعەزرا) کە چەکداری گرووپەکە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناو(ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە.

لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانیان خاپوور کرد.


ڕیکلام