حكومەتی بەریتانیا كۆچبەرە نایاساییە عێراقییەكان دیپۆرت دەكاتەوە

  9   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان بەریتانیا و عێراق، حکومەتی بەریتانیا سەرجەم ئەو كۆچبەرە عێراقیانەی بەنایاسایی چونەتە بەریتانیا دیپۆرت دەكاتەوە.

ئاژانسی PA Mediaـی بەریتانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی نێوان بەریتانیا و عێراق كە لەلایەن دان جارفیس وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق واژۆی لەسەركراوە؛ هەموو ئەو عێراقیانە دەگەڕێنرێنەوە كەمافی پەنابەرێتیان نییە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە ڕێككەوتنەكە ساڵی پار لەبەغداد واژۆ كراوەو بڕی ملیۆنێك و 77 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانكراوە بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت رێگری بكات لەكۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا.

 

 


ڕیکلام