تۆماس باراك نوێنه‌ری ئه‌مریكا له سووریا ڕایگه‌یاند، شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل زه‌مینه بۆ ڕێگایه‌كی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆش ده‌كات.
تۆماس باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا ڕایگه‌یاندوه، ئیداره‌ی ئێستای سوریا به بێده‌نگی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌سه‌ر هه‌مو پرسه‌كان گفتوگۆ ده‌كات.
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا باسی له‌وه‌شكردوه، سوریا و لوبنان پێویستیان بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕێگایەکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ئەحمەد شه‌رع ئاماژەی بەوەكردووه، ڕقی لە ئیسرائیل نییە و ئاشتی دەوێت لەسەر ئەم سنوورە، باوەڕم وایە ئەمە لەگەڵ لوبنانیشدا ڕوودەدات، ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل زۆر پێویستە.