بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستدا

  2023-09-23  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارین لە پارێزگای سیستان-بەلوچستانی لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەرپرسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای سیستان-بەلوجستان رایگەیاند، زیاتر لە سێ کەس لە پارێزگاکەیان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران بەهۆی زریانی خۆڵ و تۆزەوە گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەکەوە توشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و دڵ و چاو بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێشبینییەکانی ناوەندی کەشناسی ئێران ڕایگەیاندوە، پێشبینی دەکەن بای بەهێز و زریانی خۆڵبارین بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بن.


ڕیکلام