نرخی یەک بەرمیل نەوت ٨٣ دۆلاری تێپەڕاند

  2024-01-27  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی کردنە ئامانجی کەشتی نەوتهەڵگری بەریتانی بۆیەکەمجار لەماوەی دوو مانگی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت ٨٣ دۆلاری تێپەڕاند.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی کردنە ئامانجی کەشتی نەوتهەڵگری بەریتانی بەناوی مارلین لواندا کە کەنداوی عەدەن کە بەتەواوی تێکشکا و سوتا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ئاستێکی پێوانەیی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٣ دۆلاری تێپەڕاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و ١٢سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە %١.٣٦ و نرخەکەی گەیشتووەتە ٨٣.٥٥ دۆلار، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش ٦٥ سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە %٠.٨٤ و گەیشتووەتە٧٨.١دۆلار.
 


ڕیکلام