نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەشتوەتە سەرو ٨٣ دۆلار

  2024-02-18  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاو و برێنت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو ٨٣ دۆلاریەوەیە.

‌ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٨٣ دۆلار و ٥٣ سەنتە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٩ دۆلار و ٢٣ سەنتە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و ١٣ دۆلارە.


ڕیکلام