باسم نەغمیش: تورکیا گرنگی بەدۆسیەی هەناردەی نەوتی عێراق دەدات

  2024-03-23  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی نەوت‌و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، تورکیا گرنگی بەدۆسیەی هەناردەی نەوتی عێراق دەدات و بەو هۆیەشەوە عێراق‌و تورکیا لەسەر هەناردەی نەوت دەستیان بەگفتوگۆ کردۆتەوە.

باسم نەغمیش ئەندامێکی لیژنەی نەوت‌و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە عێراق و تورکیا دەستیان بەگفتوگۆ کردۆتەوە و لەسەرجەم دیدارو گفتوگۆکانی نێوان بەغداو ئەنکەرە باسی ئەو بابەتە دەکرێت.


هەروەک دەڵێت: ناکۆکیی سەرەکیی حکومەتی عێراق  لەگەڵ حکومەتی هەرێم‌و تورکیا پەیوەستە بەپرسی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهان‌و ئەو گرێبەستە نەوتییە نایاساییانەی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیی‌و دادگای دادی نێودەوڵەتیی لەپاریس ڕەتکراونەتەوە، هەربۆیە لەئێستادا گفتوگۆکان لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو گرفتەو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتە لەڕێگەی بەندری جەیهانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تورکیا گرنگیی بەدۆسیەی هەناردەی نەوتی عێراق دەدات و ئەو دۆسیەش ئامادەیە بەئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هەرچەندە ترس هەیە تورکیا بیەوێت عێراق لەدۆسیەی نەوتدا سازشی بۆ بکات‌و بیبەستێتەوە بەبەشە ئاوی عێراقەوە.


ڕیکلام