ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێکی تر دابەشدەکرێت

  2024-04-01  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ پشووی رەسمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە و چەند دەستە و وەزارەتێک مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١ ی نیسان مووچەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستەنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا مووچەی سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت


ڕیکلام