یەکەم ڕۆژی جەژن جمجوڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕادەگیرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بازرگانان، شۆفێران، نوسینگە و کاسبکارانی ناو حەرمی دەروازەکەمان دەکەینەوە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر رادەگیرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت، لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتوچۆکان ئاسایی دەبنەوە.
پێشتر دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیش رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر رادەگیرێت و رۆژەکانی دیکە ئاسایی دەبێتەوە.