بانکى ناوەندیى عێراق حەواڵە داراییەکانی تیکتۆکی راگرت

  2024-12-01  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە نوسراوێکدا، بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەى تیکتۆکەوە بڕیارێکى نوێی دەرکرد و هەموو حەواڵە داراییەکانی کۆمپانیاکەی راگرت.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى د. عەمار خەڵەف، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى لەسەرە، رۆژی 28ـی مانگی رابردوو دەرکراوە و ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاراستەی بانک و دامەزراوە داراییەکان دەکات بۆ راگرتنى سەرجەم حەواڵە داراییەکانی کۆمپانیاى تیکتۆک لە ناوخۆی عێراقدا.
 
میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن: "راگرتنی مامەڵە داراییەکانی تیکتۆک پەیوەندیی بە هەندێک رێکاری تایبەتی بانکی ناوەندییەوە هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاشکرا دەکرێن."