حەدیدەر عەبادی: رۆژێکی نوێیە لە سوریا

  2024-12-08  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ئیئتیلافی نەسر لەبارەی روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەڵێت، "رۆژێکی نوێیە لە سوریا، هیوادارین رۆژی یەکڕیزی و ئازادی و دادپەروەری و ئاشتی بێت بۆ گەلەکەی".

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئیئتیلافی نەسر لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت : رۆژێکی نوێیە لە سوریا، هیوادارین رۆژی یەکڕیزی و ئازادی و دادپەروەری و ئاشتی بێت بۆ گەلەکەی، پێشتر وتومەو ئەمڕۆش دووبارەی دەکەمەوە، وەک چۆن ستەمکاری بەردەوامنابێت، ناکرێت تیرۆریان ئاژاوە، یان شەڕوشۆڕ سەرکەوتوبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: هەموو ئومێدێکمان ئەوەیە سوریا ببینین یەکگرتوو و ئارام و ئاشتەواوبێت لەگەڵ خۆی و جیهان، لەنێوان عێراق و سوریا هاوبەشی بێشومار هەیە دەکرێت بخرێتە خزمەتی هەردوو گەلەوە، گەلەکانمان بێزاربون لەجەنگ و ململانێ و لەسەردەمی ئاشتی و بونیادنان دەڕوانن.

لە کۆتایدا عەبادی هێما بۆ ئەوە دەکات، با هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ئاشوب و ململانێ و جەنگەکان، بۆ خێرو خۆشی گەلەکانمان.