بەرپرسانی عێراق نیگەران لە هەڵوێستەکانی حکومەتی هەرێم و ئەو داتاو زانیارییانەی لەبارەی مووچەخۆرانەوە ئاساتەیان دەکرێت بەناڕاستی دەزانن، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەراشکاوانە دەڵێت، "کورد لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە ئیسراحەت دەکەین".
ھادی سەلامی، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایدەگەیەنێت: سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە تازەترین راپۆرتیدا کە بەرواری مانگی ئەیلولی رابردووی لەسەرە، تەواوی ناکۆکییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێگیرکردووەو تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، هەرێم ھیچ زانیارییەکیان نادانێ لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و گرێبەستی کۆمپانیاکان، لەگەڵ زیادەڕۆیکردن لە تۆمارەکان و نەبوونی داتای روون و بوونی جیاوازی بە هەزاران لە لیستی موچە، جیاوازی گەورە لە موچەی خانەنشینان کە پڕێکدا موچەکانیان ملیارەها دینار زیادکردووە.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق وتویەتی: نزیکەی (20) هەزار پلەی وەزیفی جیاوازی هەیە لەنێوان خشتەی راژەی یاسای بودجەی (2023) لەگەڵ ئەو دەرخستەیەی کە بەڕێوەبەری بودجەی هەرێم بۆی ناردوین، تەنها لە ھێزەکانی پێشمەرگەدا (22) ھەزارو (269) کەس جیاوازی هەیە، بەوتەی ناوبراو ئەم راپۆرتە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمیش واژووی لەسەر کردووە.
باسی لەوەشکردوە: پێویستە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد لەڕێی دەستورو یاساوە رێکبخرێت، ئەگەر کورد لە پرۆسەی سیاسیش بکشێتەوە ئەوان ئیسراحەت دەکەن و ئێمەش ئیسراحەت دەکەین.