کەشناسی: لە درەنگانی شەو باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەستپێدەکات

  2025-04-04  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەشەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ئێوارەدا نمەباران و بارانی مامناوەند ده‌بێت، سبه‌ینێش ئاسمان زۆربەی كاتەكان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت و كە هەندێك كات بە شێوەی لێزمەباران و هەورە تریشقە دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کەش / ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەشەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . لە ئێوارەدا نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری ئیدارەی گەرمیان  و پارێزگای هەلەبجە دەست پێدەكات پاشان كاریگەریەكەی زیاد دەكات و لە درەنگانی شەو باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەبێت كە هەندێك كات بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت، ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەەکانی دوێنێ.

كه‌شناسی ده‌شڵێت، سبەی شەممە ئاسمان زۆربەی كاتەكان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت و كە هەندێك كات بە شێوەی لێزمەباران و هەورە تریشقە دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی شەوی شەممە كەش سەقامگیر بێت و كاریگەری ئەو شەپۆلە كۆتایی بێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20  پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان :23 پلەی سیلیزی