وەزارەتی نەوتی عێراق وهڵامی ڕاگهیهندراوهكهی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ی دایهوه و ڕایگهیاند، لێدوانی ئەپیکۆر بۆ ئامادهنهبونی وهزارهتهكه لهبارهی جێبهجێنهكردنی ئهو گرێبهستانهی نهوت واژۆكراوه "درۆن و چهواشهكارین"، دهشڵێت، داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و گفتوگۆ بۆ ههناردهكردنی نهوتی ههرێم.
وەزارەتی نەوتی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی دروستی یاسای بودجە کە لە 2ی شوباتی 2025 پەسەندکرا، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە زوترین کات هەناردەکردنی نهوتی ههرێم لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەست پێبکات، لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەدا هاتوە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی قەرەبوی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی خاو دەکاتەوە کە ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) یان بۆ وەزارەتی نەوت دەکرێت، هەروەها مەرجی ئەوە داناوە کە خەمڵاندنی دادپەروەرانە بۆ تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر بوارێکی تاکەکەسی لەلایەن ڕاوێژکارێکی نێودەوڵەتییەوە حیساب بکرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، هەروەها ئەو تێچونانە بۆ دیاریکردنی پارەدان لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێت، لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەدا هاتوە، دەستبەجێ سەرجەم بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بکرێت، لەگەڵ میکانیزمی قەرەبوکردنەوەی کاتی بۆ ئەوەی پارە بدرێت بە حکومەتی هەرێم لەکاتێکدا ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی کارەکانی ئەنجام دەدات.
باسی لهوهشكردوه، "حکومەتی عێراق هەنگاوی کۆنکرێتی و جددی ناوە بۆ نیشاندانی نیەتپاکی خۆی لە دانوستانەکان و دڵنیابون لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا (ITP) بە خێرایی و بەرپرسیارانە، بە شێوەیەک بەردەوام کار دەکات کە گەرەنتی و خزمەت بە بەرژەوەندی نیشتمانی وڵات بکات، هەوڵی زۆری داوە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی عێراق و جێبەجێکردنی چارەسەری یاسایی و بەردەوام".
ئهوهشی خستهڕوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوپاتیکردەوە، فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەرەوەی بەرپرسیارێتی کۆمپانیای سۆمۆ و میکانیزمەکانی فرۆشتنی، پێشێلکردنی مافەکانی گەلی عێراقە، هەروەها بە ئاشکرا بەرگری لە هەموارکردنەکانی ئەم دواییەی یاسای بودجەی گشتی کرد، کە لە ڕێگەی میکانیزمێکی دیموکراسی شەرعیەوە پەسەندکرا، بۆ بەرزکردنەوەی شەفافیەت و حوکمڕانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتییەکان و حکومەت لە ئاستە بەرزەکاندا خەریک بو بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ ئەم پرسە.
وەزارەتی نەوتی عێراق داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و گفتوگۆ، بەمەرجێک دانوستاندنەکە پابەند بێت و بەپێی یاسای بودجەی هەموارکراو بێت، هەروەها گەیشتن بە میکانیزمێکی کارکردنی ڕون کە مافەکانی عێراق بپارێزێت و پابەندبوونەکانی بەرامبەر وەبەرهێنەران گەرەنتی بکات.