یەكگرتو و شیوعی؛ ململانێ سیاسیەكان نەبێتە ڕێگر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ پرسی مووچە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی كوردستان و سكرتێری حزبی شیوعی كۆبونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند، هەردوولا خوازیاری ئەوەن كە ململانێ سیاسیەكان نەبێتە ڕێگر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ پرسی موچە.

نوسینگه‌ی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بەئامادەبونی شاندێكی مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لە ئەبو كاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و شاندێكی مەكتەبی سیاسی، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، جەخت لەسەر پێویستی چارەسەری ڕیشەیی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرایەوە، بەتایبەت پرسی موچە كە چەندین ساڵە بوەتە كێشە و تەنیا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش قوربانی سەرەكین، هەردوولا خوازیاری ئەوەن كە ململانێ سیاسیەكان نەبێتە ڕێگر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ پرسی مووچە.

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، باسی هەڵبژاردنەكانی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت و زەمینەسازی تەواو بۆ هەڵبژاردن و بانگەشەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارامدا بكرێت.

 


ڕیکلام