قوباد تاڵەبانی: لە جیاتی چەقبەستن کاربکرێت بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردی

  8   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هیوادارین ساڵی ٢٠٢٦ ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ خەڵکی کوردستان و هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانترکردنەوەو گەشەپێدانی وڵاتەکەمان لە هەموو روویەکەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە: پێویستە هەموو لایەک بە وانەوەرگرتن لە ناتەبایی و ناکۆکییەکانی ساڵانی رابردوو کە زیانی بە پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، لە ساڵی نوێدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و لە جیاتی چەقبەستن لە ناکۆکییەکانی رابردوو، بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە کاربکرێت بۆ دروستکردنەوەی متمانە و رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردی. چونکە بە یەکڕیزی و یەکگوتاری باشتر دەتوانرێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێت و داکۆکی لە ماف و داواکارییە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکرێت.


ڕیکلام